ئابوری

بەغدا مەرجی نوێ بۆ هەرێم دادەنێت

نهانیوز-هەواڵەکان

بەغدا مەرجی پێشوەختە بۆ هەرێم دادەنێت وجەخت لەوە دەکاتەوە ، هیچ شاندێك نەنێرن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م داهاته‌كانی هه‌رێم ره‌وانه‌ی گه‌نجینه‌ی گشتی ده‌كرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی حوزەیرانی 2025 ماڵپەری بە‌غداد ئەلیەوم لە ڕاپۆرتێکدا لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاند، بەغدا داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، هیچ شاندێک لە هەرێمەوە بۆ پرسی مووچە و دانوستان نەنێرێتە بەغدا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕوونیكرده‌وه‌، به‌غدا له‌م كاته‌دا ئاماده‌ نیه‌ پێشوازی له‌ هیچ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ناكۆكی به‌رده‌وام له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت و نانه‌وتی هه‌یه .

ماڵپەرەکە دەشڵێت، حکومەتی عێراق مەرجی ئەوەی بۆ هەولێر داناوە، هەموو داهاتەکانی رادەست بکات، بەرلەوەی دەست بە دانوستان بکەنەوە.

تا ئێستا بەغدا سورە لەسەر ئەوەی موچەی مانگی پێنج و تەواوی موچەی مانگەکانی ئەمساڵ نەنێرێت، پاساوی بەغدا ئەوەیە حکومەتی هەرێم ئامادە نیە داهاتی نەوتی و نانەوتی ڕادەست بکات، حکومەتی هەرێمیش پێیوایە ئەوە سزادانی بە کۆمەڵکی خەڵکی کوردستانەدژی یاسا و بریاری دادگای فیدراڵییە و دەڵێت:"بەغدا ڕێز لەو ڕێککەوتنانە ناگرێت کە واژۆمان کردوون.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە 28ى ئایار وەزارەتی دارایی بەغدا بە پاساوى تەواوبوونى پشکى هەرێمى کوردستان خەرجکردنى مووچەى راگرت و ئەوەش پەیوەندییەکانى بە تەواوەتى ئاڵۆز کرد، دواتر ژمارەیەک فەرمانبەر لە دادگاى فیدراڵى سکاڵایان تۆمارکرد و داواى فەرمانسالارى دادگاکەیان کرد بۆ خەرجکردنى مووچە و جەختکردنەوە لە بڕیارەکانى 21ـى شوباتى 2024 کە تێیدا لەسەر سکاڵاى چەند پارێزەر و هاونیشتمانییەک، هەردوو حکومەتى فیدراڵ و هەولێرى بە دابینکردنى مووچە لە کاتى خۆیدا پابەندکرد.

 
6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.