نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا
نهانیوز-هەواڵەکان
دوای دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە
ئەمرۆ یەکشەممە 8 حوزەیرانی 2025، هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە جێگیری مایەوە و بە 64 دۆلار و 57 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ناجێگیری نرخی نەوت لە چەند ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی گشتی لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر 75 وڵات بۆ ماوەی 90 رۆژ بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.
|