نرخی زیڕ دابەزی
نهانیوز-هەواڵەکان
نرخی زێڕ تا ڕادەیەکی کەم دابەزی، هەرچەندە تا ئێستا نرخەکەی بە گشتی هەر ڕوو لە هەڵکشانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە 3384 دۆلارەوە بۆ 3364 دۆلار دابەزی.
ئەو دابەزینە کەمەی زێڕ بە کاتی دادەنرێت، ئەویش بەو پێیەی کە تا ئێستا نرخەکەی لە جیهاندا بەرەو هەڵکشان دەچێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 574 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 670 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 766 هەزار دینار
|