بەغدا بە مەرج مووچە دەنێرێت.. نها نیوز مەرجەکان ئاشکرا دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
دوای ئەوەی رۆژی ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥ ، وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و وتی "، بەگوێرەی یاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥، هەرێمی کوردستان لە ١٢.٦٧٪ـی پشکی خۆی لە بودجە وەرگرتووە و هیچ تەرخانێکی دارایی بۆ مووچە نەماوە".
بە پێی زانیارییەکانی نهانیوز لەزاری سەرچاوەیەکی تایبەت لە كۆبونەوەی دوێنێ شەوی چوارچێوەی هەماهەنگی، رەزامەندییان بۆ خەرجكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەربڕیوە، بەڵام رێكارەكانی ناردنی پارە دەكەوێتە دوای جەژنی قوربان، بڕی ئەو پارەی بڕیارە رەوانەی هەرێم بكرێت (960) ملیار دینارە.
وتیشی" کە بۆ ناردنی مووچە سەرۆک وەزیرانی عێراق پێویستی بە رەزامەندی سەرجەم دادوەرەكانی دادگای فیدراڵی هەیە. بەلام لە ئێستادا لە سعودیەن و سودانی بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی ئەوان ناتوانێت موچە بۆ هەرێم بنێرێت".
سەرچاوەکە بە نهای راگەیاند کە بەغدا چوار مەرجی سەرەکی هەیە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە بریتین لە:
یەکەم، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان 150 ملیار دینار رادەستی حکومەتی فیدراڵ بکات.
دووەم، دەبێت بەو برەی لەسەری رێککەوتوون هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
سێیەم، دەبێت تەونتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
چوارەم، دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم داتای فرۆشتنی نەوت لە رێگەی تانکەرەوە رادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بکات.
|