ئابوری

ئەگەرێک ئاشکرا دەکرێت و سودانی و تەیف سامی دەدرێن بە دادگا

نها نیوز- هەواڵەکان

شارەزایەکی دەستووری باس لەوە دەکات، دەرکردنی فەرمانسالاری دوای بڕیاری کۆتایی لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە هیچ بەڵگەیەکی یاسایی نییە و ڕاکردنە لە کێشەکە و خولانەوەیە لە بازنەی بەتاڵدا. دەشڵێت "سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی فیدراڵ ئەگەر دوای هەفتەیەک ئەو  بڕیارە وەلائییە جێبەجێ نەکەن، دەدرێن بە دادگا".

ئەمڕۆ دووشەممە، حاکم شێخ لەتیف پسپۆڕی یاسای دەستووری، سەبارەت بەدەرکردنی فەرمانسالاری لەلایەن دادگای فیداڵیەوە ئاماژەی بەوەکردووە، دادگای فیدراڵی بەیاننامەیەکی بڵاوکردۆتەوە و دەڵیت: کۆمەڵیک فەرمانبەر داوایەکیان لە دادگا تۆمارکردوە و داوای دەرکردنی  (ئەمری ولائی) دەکەن بۆ بریاردان لەسەر خەرج کردنی مووچەکانیان و دادگاش بەم زووانە بریار لەسەر ئەو ئەمرە ولائیە دەدات.

وتووشیەتی "لە ڕاستیدا ئەمری ولائی پێش دەرچوونی بڕیاری دادگایە لەداوایەکدا بۆ هەندێ بابەتی بەپەلە، بەڵام دوای ئەوەی بڕیار لە دەعوایەکدا دەرچوو شتیک نییە بەناوی ئەمری وەلائی بەڵکو دەبێت بڕیارەکەی دادگا جێبەجێ بکرێت و ئەوەی نەیکرد سزا بدرێت بە تۆمەتی سوکایەتی و جیبەجێ نەکردنی بریاری دادگا".

حاکم شێخ لەتیف ئەم بابەتە زیاتر ڕووندەکاتەوە و دەڵێت "بڕیاری دادگا هێزی یاسایی تەواو و یەکلایی کەرەوەی هەیە  نەک ئەمری ولائی، دادگای فیدڕاڵی بریاری خۆی لە داوی مووچەی فەرمانبەرانی هەریم دەرکردووە، ئیتر دەبێ جێبەجی بکرێت و ئەوەی جێبەجێی ناکات جا سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی فیدراڵ بن یان هەرێم بن دەبێ دوای ئاگادار کردنەوەیان کە لەماوەی هەفتەیەکدا بڕیارەکە جێبەجێ بکەن بە گوێرەی ماددەی 329 لە یاسای سزادان، ئەگەر نەیانکرد بیاندات بە دادگای لیکۆڵینەوە  بە تۆمەتی جێبەچی نەکردنی بریاری دادگا".

هەربەپێی وتەی ئەو شارەزا دەستوورییە " دەرکردنی ئەمری وەلائی دوای دەرچوونی بڕیاری کۆتایی لەلایەن دادگاوە لەم کەیسەدا جگە لەوەی کە هیچ سەنەدیکی یاسایی نیە، ڕاکردنە لە کێشەکە و خولانەوەیە لە بازنەی بەتاڵدا وەک ئەو مەتەڵەی (هێلکە لە مریشکە یان مریشک لە هێلکەی لێدێت)".

ئەو نایشارێتەوە کەلەوانەیە بۆ ئەم مانگە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم سەرف بکەن ئەویش وەک ئەوەنا کە بڕیارەکە یاسایی بێت، بەڵکو وەک دەرچەیەک بۆ فشارە سیاسیە دەرەکیەکان، بەڵام بۆ مانگەکانی تر هەمان شت دووبارە دەبێتەوە ئەگەر بڕیاری کۆتایی لێنەدرێت.

2025-06-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.