ئاوات شێخ جەناب لەبارەی مووچەوە زانیاری شۆکهێنەر ئاشکرا دەکات
نها نیوز – هەواڵەکان
وەزیری دارایی هەرێم لەبارەی بڕیارەکەی تەیف سامی و مووچەی مانگی پێنج زانیاری نەدرکاو دەخاتە روو.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم کوردستان بە میدیای پارتی وت "ناتوانم زانیارییەک بدەم کە لێی دڵنیا نەبم. لەهیچ سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوەوە هیچمان پێنەگەیشتووە".
وتیشی "لەنێو عێراق و دەرەوەی عێراقیش کار لەسەر ئەوە دەکرێت پێش جەژن مووچە بدرێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو داهاتەکانیان بە شەفافی بۆ بەغدا ناردووە، "بەغدا پابەندی ڕێککەوتنەکان نابێت".
وەزیری دارایی هەرێم راشیگەیاند "گرێبەستەکانی واشنتن شتی شاراوە نەبووە تا بەغدا پێی نیگەران بێت".
|