ئابوری

راوێژکارێکی بافڵ تاڵەبانی لە سەر پرسی مووچە قسە دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

بێستوون فایەق، راوێژکاری بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، پێویستە مووچە بەدەربکرێت لە ململانێ سیاسییەکان و دەشڵێت، "مووچە هێڵی سووری یەکێتییە".

بێستوون فایەق لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان کە سەردەشت مەحموود پەیامنێری "نها نیۆز" تێیدا ئامادە بوو، رایگەیاند، " یەکێتی لە هەوڵدایە مووچە بکاتە پاکێجێکی جیا و لەهیچ بارودۆخێکدا مووچەی مووچەخۆران وەک کارتی فشار بەکارنەهێنرێت."

وتیشی "نابێت هیچ دۆخێکی سیاسی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقدا، بگاتە ئەو ئاستەی سزای فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت و دەبێت مووچە بەدەربکرێت لە هەموو ئەو ململانێیانەی لەنێوان عێراق و هەرێمدا هەیە."

بێستون فایەق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ویستێکی یەکگرتوو هەبێت، ئەو ئاڵنگارییانەی لە ناوچەکە و بەغدادەوە، رووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە، چارەسەرکردنی زۆر ئاسان دەبێت.

 
2025-06-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.