سودانی یەکەم هەنگاو بۆ چارەسەرکردنی مووچە دەنێت
نهانیوز-هەواڵەکان
رۆژنامەیەکی عێراقی بڵاویکردووەتەوە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق تاوتویی پێشنیازێک دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و لە پەیوەست بەم مەسەلەش بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی هەماهەنگی بۆ هەرێم بنێرێت.
رۆژنامەی "الشرق الاوسگ" لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووە کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، تاوتوێی پێشنیازێک دەکات بۆ چارەسەركردنی قەیرانی بڕینی مووچە لە هەرێمی کوردستان، بە خەرجکردنی لە شێوەی قەرزدا، تا دواتر لە تەرخانکراوەکانی هەرێم بدرێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لیژنەیەکی باڵای هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستا پێکدەهێنرێت.
هاوكات بڵاویشی کردووەتەوە کە ئەمڕۆ شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی هادی عامری رابسپێرێت بۆ سەردانیكردنی هەرێمی کوردستان،سەردانی هەرێم دەکات و لەپێناو هێوركردنەوەی گرژییەکان و گەیشتن بە چارەسەرێكی مامناوەند لەگەڵ بەرپرسان کۆدەبێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنی شەممە، نوێنەری ژمارەیەک لایەنی سیاسی لە بارەگای بارزانی کۆبوونەوە بۆ تاووێکردنی هەڵوێستیان بەرانبەر وەزارەتی دارایی عێراق کە بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی هەرێمی دەرکردوە و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە ئەنجوومەنێکی سیاسی لەنێو حیزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت لەو لایەنانەی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەکە بەشدار بوون بۆ ئەوەی گفتۆگۆ لەگەڵ بەغدا دەکات.
هەروەها لهكۆبونهوهكهی ئهمڕۆدا نهتوانراوه بڕیاری یهكلاكهرهوه لهدژی بهغدا بدرێت، وهكو بڕیاری كشانهوه لهپرۆسهی سیاسیی عێراقو بایكۆتی سهرۆكایهتیهكانی عێراق لهلایهن نوێنهرانی كوردهوه.
|