ئابوری

سودانی بە مەرجێک پێش جەژن موچە دەنێرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرچاویەک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەڵێت"سودانی ئامادەیە بە شێوەی قەرز موچەی ئەم مانگەی هەرێم پیش جەژن بنێرێت".

ئەمڕۆ شەممە 31ی ئایار میدیای یەکێتی لە زاری سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاشکرای کرد"پەیوەندی تەلەفۆنی لەنێوان هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کاتیی مووچەی مووچەخۆران کراوە و دوو پێشنیاز لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە خراوەتە بەردەم هەرێمی کوردستان، ئەوانیش بەشێوەی قەرز واژۆ لەسەر لیستی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆران دەکات، بەڵام پێویستە لیژنەی باڵا لەنێوان هەردوولا پێکبهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و داهاتەکان، تا گرفت بۆ مانگەکانی دواتر دروستنەبێت".

سەرچاوەکە، جەختی لەوەشکردەوە، تا ئێستا بە فەرمی وەڵامی ئەو پێشنیازە نەدراوەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە حکومەتی هەرێم بەگوێرەی رێککەوتنی سەرەتای شوباتی ئەمساڵ، کە لەنێوان هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان واژۆ کراوە مامەڵە دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە 28ی ئایار تەیف سامی لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی هەرێمی کردوە رایگەیاند پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی 2025 کۆتایی هاتووە بۆیەش چیدیکە موچەی فەرمانبەران رەوانە ناکات.

 
2025-05-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.