ئابوری

نرخی نەوت هاڕەی کرد

نهانیوز-هەواڵەکان

نرخی نەوتی خاو و برێنت بەردەوامن لە نزمبوونەوە و  نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە خوار 63 دۆلار.

ئەمڕۆ شەممە31ی ئایار ، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 78 سەنتە، بەراورد بە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە 60 دۆلار و 79 سەنت دەفرۆشرێت و بەراورد بە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، یەک دۆلار دابەزیوە.

هەرچی نرخی زێڕیشە، ئەمڕۆ یەک ئۆنسەی بە سێ هەزار و 289 سەنت دەفرۆشرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ئاڵۆزییە بازرگانییەکانی نێوان چین و ئەمرێکا کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر نزمبوونەوە یا خود بەرزبوونەوەی نرخی زێر و نەوت لە بازارە جیهانییەکاندا.

 
2025-05-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.