ئابوری

سەرکردەیەکی عێراقی: لە دوو ڕۆژی داهاتوودا سودانی مووچەی هەرێم دەنێرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەمڕۆ هەینی 30ی ئایار سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر ڕایگەیاند"هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بەشێکن لە فەرمانبەرانی دەوڵەتی فیدراڵی و نابێت مووچەی فەرمانبەران تێکەڵ بە بابەتی سیاسی بکرێت، پێویستە پێش جەژنی قوربان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکرێت".

دەشڵێت" بەپێی زانیاری لە سەرچاوەیەکی باڵاوە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا سودانی واژۆ لەسەر ناردنی مووچەکە دەکات وپێش جەژن دابەشدەکرێت". 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق لە نووسراویدا حکومەتی هەرێمی ئاگادارکردووەتەوە کە تەرخانی بودەجەی کوردستان بۆ ساڵی 2025 کۆتایی هاتووە و بۆیەش چیدیکە مووچە بۆ هەرێم نانێرێت.

 
2025-05-30
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.