نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
بەیانی ئەمڕۆ هەینی نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ سێ هەزار و 294 دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە (752) هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە (689) هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە (657) هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە (563) هەزار دینارە.
نرخی زێڕ لە سەرەتای ئەمساڵدا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی کاتێک سیاسەتە بازرگانییەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بازاڕەکانی جیهانی نائارام کرد.
هەروەها شارەزایانی بواری ئابووری ئاماژە بەوەدەکەن، پێناچێت لەمساڵدا نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەو نادڵنیاییەی کە سەرۆکی ئەمریکا خستویەتییە ناو ئابووری جیهانییەوە
|