د. نه‌رمین مه‌عروف: هه‌مو رێكارێكی ده‌ستوری و په‌رله‌مانیی ئه‌گرینه‌به‌ر
نها نیوز – هەواڵەکان
ناردنی مووچەی ئەمسال کێشەی گەورەی تێکەوت و پەرلەمانتارێکی یەکێتیی دەڵێت "هه‌مو رێكارێكی ده‌ستوری و په‌رله‌مانیی ئه‌گرینه‌به‌ر".
د. نه‌رمین مه‌عروف له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ چه‌ند پرسێكی دارایی وه‌ك مووچەی مانگی 5ی مووچه‌خۆران، 100 هه‌زار دیناری باشتركردنی بژێوی خانه‌نشینان، به‌هه‌میشه‌یكردنی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران، چه‌ند پرسێكیتر سه‌ردانی وه‌زاره‌تی داراییم كرد و چاوم به ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی كه‌وت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تایبه‌ت به پرسی موچه‌ی مانگی 5ی مووچە خۆرانی هەرێم وه‌زیری دارایی ئاماژه‌یدا به ناوه‌ڕۆكی نوسراویان ژماره 14502كه چیتر ناتوانن موچه بۆ هه‌رێم بنێرن له‌به‌ر ته‌واوبونی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی فیدڕاڵی.
د. نه‌رمین مه‌عروف ده‌شڵێت، "وێڕای مشتومڕێكی زۆرمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی پێجه‌وانه‌ی بڕیاری ژماره 224ی دادگای فیدڕاڵییه، هه‌روه‌ها ئه‌و شێوازه‌ی پشكی هه‌رێمی پێ ئه‌ژماركراوه له‌و نوسراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی و ژمێریاری نییه، حكومه‌تی فیدڕاڵیش هێشتا خشته‌ی داهات و خه‌رجی ساڵی 2025ی نه‌ناردوه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی 77/ دووه‌م له یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌یه".
د. نه‌رمین مه‌عروف ئاشكراشیكردوه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه هه‌مو رێكارێكی ده‌ستوری و په‌رله‌مانیی ئه‌گرینه‌به‌ر.
|