ئابوری

لە بەغداوە گەورەترین زەنگی مەترسی بۆ مووچەی 8 مانگی هەرێم لێدرا

نها نیوز- هەواڵەکان

پەڕلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات کە وەزارەتی دارایی تەرخانی دارایی بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەماوە و بڕی تەرخانکراوی هەرێم لە یاسای بودجەی سێ ساڵیی عێراق کۆتایی هاتووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانی عێراق لە هەژماری خۆی بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق دەربارەی موچەی مانگی پێنج حکومەتی هەرێمی ئاگادارکردۆتەوە گوایە تەرخانکراوی دارایی هەرێم 12.67% لەیاسای بودجەی سێ ساڵیی کۆتایی هاتووە.

ئەو پەڕلەمانتارە دەشڵێت، دارایی عێراق ئەمەشی بەو جۆرە هەژمارکردووە هەموو داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێمی بۆ ساڵی 2023، 2024 و 2025 حساب کردووە لەگەڵ ئەوەی کەناردویەتی بۆ هەرێم.

باسی لەوەش کردووە، ئەمە پێشهاتێکی تازەیە و ساڵی ڕابردوو بۆ بودجەی 2024 بەغدا لە مانگی 10 ئەمە ڕویدا، ئەمساڵ بۆ بودجەی 2025 بەغدا لەمانگی پێنج ئەمە بەهەرێم دەڵێت، ئەم بابەتە پێویستیی بەهەڵوێست و کێشمەکێشی نوێ هەیە و موچەی هەشت مانگی خەڵکیش دەخاتە بەردەم مەترسییەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، داهاتی نەوت کە هەرێم بردوویەتی و نادیارە و داهاتی ناوخۆش کە  ی گەڕێنراوەتەوە بۆ بەغدا موچەی هەشت مانگی ئایندەی خستۆتە بەردەم گەورەتری مەترسی.

خستەڕوو، داهاتی نەوت کە هەرێم بردوویەتی و نادیارە و داهاتی ناوخۆش کە 1/5 ی گەڕێنراوەتەوە بۆ بەغدا موچەی هەشت مانگی ئایندەی خستۆتە بەردەم گەورەتری مەترسی.

Open photo

Open photo

2025-05-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.