ئابوری

نهانیوز وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج ئاشکرا دەکات

نهنایوز-هەواڵەکان
 
بە پێی زانیارییەکانی پەرلەمانتارێکی عێراق وردبینی لیستی مووچە کۆتایی هاتووە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە هەفتەی داهاتوو پێش جەژن بەغدا موچە دەنێرێت.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە نهانیوزی  راگەیاند" پێش جەژنی قوربان وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات و دابەش دەکرێت".
 
 بە وتەی ناوبراو پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواوبووە، وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق، هیچ تێبینییەکیان لەسەر نەبووە.
 
ئاشکراشی کردووە کە ئەمڕۆ، یاخود سبەی دابەشکردنی مووچە لە عێراق کۆتاییدێت، هەفتەی داهاتوو، پێش جەژن مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج و دابەش دەکرێت.

پێشتریش شیروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی تایبەتدا بە نها نیوز وتبوو "زانیاریمان هەیە پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت و لە ئێستادا حكومەتی فیدڕاڵ مووچەی خۆی دابەش دەكات".

ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی یەک شەممە ( 25 ی ئایاری 2025 ) لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

 
2025-05-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.