ئابوری

هەواڵێکی خۆش لەبارەی مووچە ڕاگەیەنرا

نهانیوز-هەواڵەکان

میدیاکانی عێراق، ئاشکرایانکرد، وەزارەتی دارایی عێراق پێداچوونەوەی بۆ لیستی موچەی مانگی ئایاری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەواو کرد و پەسەندیشی کردوە، بڕیارە هەفتەی داهاتو پارە بنێرێت. 

ماڵپەڕی عەرەبی جەدید، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، وەزارەتی دارایی عێراق، موچەی مانگی ئایاری موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پەسەندکردوە، بڕیارە هەفتەی داهاتو بەغداد پارە بنێرێت و پێش جەژنی قوربان موچە دابەشبکرێت. 

ئاماژەی بەوەشکرد، شاندێکی هونەری هەرێمی کوردستان لە بە‌غدادە بۆ وەڵام دانەوەی تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، بەڵام لە ئێستادا وەدبینییەکە تەواو بوە و هیچ تێبینیەک بونی نەبوە. 

ئەمە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ شیروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی تایبەتدا بە نها نیوز ڕاگەیاند "زانیاریمان هەیە پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێت و لە ئێستادا حكومەتی فیدڕاڵ مووچەی خۆی دابەش دەكات".

 
2025-05-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.