ئابوری

گرنگترین هۆکاری سەرەکی داڕمانی دۆلار ئاشکرا بوو

نها نیوز- هەواڵەکان

نرخی دۆلار بە رادەیەکی بەرچاو لە بازارەکانی هەرێمی کۆردەستان دابەزی، شارەزایەكی داراییش هۆكارەکەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت "دابه‌زینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینای عێراقی‌ بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕ‌ێتەوە، كه‌ گرنگترینیان زۆربوونی خواسته‌ له‌سه‌ر دینار".

شوان هادی شاره‌زای دارایی رایگەیاند، دابه‌زینی نرخی دۆلار بەرامبەر دینای عێراقی‌ بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕ‌ێتەوە، كه‌ گرنگترینیان زۆربوونی خواسته‌ له‌سه‌ر دینار، بازرگانان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دیناریان نایه‌ته‌ ده‌ست تا بیكه‌ن به ‌دۆلار و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكه‌ن، به‌ڵام تا نرخی دۆلار جێگیر نه‌بێت نرخی كاڵا و شمه‌كیش دانابه‌زێت.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ كارتی راكێشانی دۆلار به ‌كاش له ‌ده‌ره‌وه‌ نه‌ماوه‌ و خواستی هاوڵاتیانیش له‌سه‌ر دۆلار بۆ حه‌واڵه‌ كه‌می كردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ی خستنه‌ڕ‌ووی دینار له‌ بازاڕ‌دا كه‌می كردووه‌، هاوكات بانكه‌كانیش بۆ حه‌واڵه‌ كردن دینار وه‌رده‌گرن، به‌مه‌ش خواست له‌سه‌ر دینار زیادی كردووه.

 
2025-05-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.