ئابوری

سوودانی وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بۆ بودجەی ساڵی 2025

نها نیوز- هەواڵەکان

بەوتەی ئەندامێکی پەڕلەمانی عێراق، سوودانی وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەکردنی خشتەی بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2025.

ئەمڕۆ دووشەممە، موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە میدیای ناوخۆی عێراقی ڕاگەیاند: هەفتەی ڕابردوو محەممەد شیاع سوودانی، وەزارەتی دارایی ڕاسپاردووە، خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ئامادە بکەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و ناردنی بۆ پەرلەمان.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، وەزارەتی دارایی چەند مانگێک لەمەوبەر بەشە بودجەی وەبەرهێنانی ئامادە کرد کە بڕی 25 ترلیۆن دینار بووە، ئێستاش پێشبینی دەکرێت وەزارەتی دارایی بودجەی کارپێکردنی تەواو بکات کە بە نزیکەی 115 ترلیۆن دینار مەزەندە دەکرێت.

ڕوونیشی کردەوە " خشتەکانی بودجە بڕی 140 ترلیۆن دینارە، کە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لەو چەند مانگەی ماوە، دانراوە، لەوانەش مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، چاودێریی کۆمەڵایەتی  و تێچووی دەرهێنانی نەوت و پڕۆژە بەردەوامەکانی وەبەرهێنان تێدا خەرج دەکرێت.
کازمی ئەوەشی خستەڕوو، زۆر گرنگە وەزارەتی دارایی خشتەکانی بودجە ئامادە بکات و ئەنجوومەنی وەزیرانیش پەسەندی بکات و لە مانگی حوزەیراندا بینێرێتە ئەنجوومەنی نوێنەران.

2025-05-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.