ئابوری

وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێكی لەبارەی مووچەوە بڵاوكردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان 

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، مووچەی چەند مانگێكی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەكرێت. 

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ( 279) لە ڕۆژی ( 19/ 3/ 2025) تایبەت بە راسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابوری بەهەماهەنگیی لەگەڵ سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ چارەسەركردنی گرفتی ئەو فەرمانبەرانەی ساڵی 2024 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دامەزراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەناو لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە مانگانە دەچێتە بەغداد قبووڵ نەكراون وماوەی چەند مانگێكە شایستەكانیان بۆ خەرجنەكراوە لەو بارەیەوە چەند بڕیارێك لەسەر میكانیزم و شێوازی پێدانی شایستەكانیان درا بەم شێوەیە: 

1.رۆژی چوارشەممە ( 28ی ئایاری 2025) مووچەی مانگی نیسانی ساڵی 2025ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت.   
2. هاوكات مووچەی مانگەكانی (3، 4، 5، 6، 7) ساڵی 2024 سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەش دابەشدەكرێت كە لەو مانگانە دامەزراون و شایستەكانیان بۆ خەرجنەكراوە.    
3. لە مانگەكانی داهاتوودا لەگەڵ خەرجكردنی مووچەی مانگانەیان قۆناغ بە قۆناغ ئەو مووچانەشیان بۆ خەرجدەكرێتەوە كە لە ساڵی رابردووەوە تاوەكو ئێستا پێیان نەدراوە.
4. لە مانگی داهاتووەوە سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە مانگانە لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا مووچەكانیان بۆ خەرجدەكرێت كە تێكڕای تەموویلەكەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
2025-05-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.