ئابوری

عێراق هەنگاوە جدیەکەی ناو گورزێکی کەمەر شکێنی لە هەرێم دا

نها نیوز- هەواڵەکان

ڕۆژنامەیەک بڵاوی کردەوە، وەزارەتی نەوتی عێراق  سکاڵای لەسەر حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم تۆمار کردووە لەسەر ئەو گرێبەستانەی لە ئەمریکا کردوویەتی و پێدەچێت ئەم سکاڵایە ببێتە بەربەستێکی گەورە لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕۆژنامەی پۆست جۆرناڵیزم، لە سێ سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە کە وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان کردوویەتی، سکاڵای لەسەر حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم تۆمار کردووە.

ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، پێدەچێت ئەم سکاڵایەی وەزارەتی نەوتی عێراق ببێتە بەربەستێکی دیکە لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگای بۆڕی نەوتی عێراق- تورکیاوە کە ماوەی دوو ساڵە وەستاوە و هێشتا دەستی پێ نەکردووەتەوە سەرەڕای فشارەکانی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی.
 
ئەم سکاڵایەی وەزارەتی نەوتی عێراق لە حکومەتی هەرێم، دوای ئەوە دێت لە ماوەی دوو هەفتەی پێشوو حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم گرێبەستی لەگەڵ دوو کۆمپانیای وزە لە ئەمریکا بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا واژۆ کرد، ئەمەش ناڕەزایی حکومەتی فیدڕاڵی لێکەوتەوە و ئەم هەنگاوەی بە " نادەستووری" ناوبرد.

2025-05-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.