بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوامە لە دابەزین
نهانیوز-هەواڵەکان
بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەردەوامە لە دابەزین و تەنها لە ئەمڕۆدا زیاتر لە هەزار دینار لە نرخی هەر 100 دۆلارێک دابەزیوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە26ی ئایاری 2025 بەهای دیناری عیراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی نرخێكی نوێی تۆماركردو زیاتر بەرزبوەوە.
لەئێستادا 100 دۆلاری ئەمریكی بە 140 هەزارو 600دیناری عیراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت، لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو 100 دۆلاری ئەمریكی بە 141 هەزارو 600 دینار مامەڵەی پێوە دەكرا.
|