ئابوری

نرخی نەوت بەرز بووەوە

نهنایوز-هەواڵەکان

نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەکانی جیهان رووی لە بەرز بوونەوە کرد.

نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ 37 سەنت بەرزبووەوە و بە 65 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 34 سەنت بەرزبووەوە و بە 61 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەهۆی بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بۆ دواخستنی کاتی جێبەجێکردنی پێناسە گومرکییەکان لەسەر ئەورووپا، نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە.


2025-05-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.