سەرچاوەیەکی باڵا لە دارایی هەرێم وادەی ناردنی پارە لەبەغداوە بۆ نها ئاشکرا دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێم وادەی ناردنی مووچەمی مانگی پێنج پێش جەژنی قوربان بۆ نها دەخاتە روو. هاوکات پەرلەمانتارێکی پێشووی عێراقیش ئاماژە بەوە دەکات کە وەزارەتی دارایی عێراق گلەیی و ناڕەزایەتی هەیە لەو بڕە پارەیەی کە هەرێم وەکو داهاتی نانەوتی دەینێرێت.
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە نها نیوزی وت "پێشبینی دەکەین سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی پێنج بنێرێت".
لای خۆشییەوە شیروان میرزا، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند "وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە ناڕەزایی و گلەیی هەیە لەو بڕە پارەیەی حکومەتی هەرێم وەک داهاتی نانەوتی، دەیخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق".
هەرچەندە ئەو پەرلەمانتارەی پێشوەش ناردنی پارەکەی لەهەمان وادەدا پشتڕاستکردەوە، بەڵام دەشڵێت "هەوڵدەدرێت پێش جەژن هەموو رێکارەکان تەواوبکرێت. هەروەها ئەگەر حکومەتی هەرێم بابەتی داهاتی نانەوتی لەگەڵ بەغدا چارەسەرنەکات، بۆ مانگەکانی داهاتوو دەبێتە گرفتێکی گەورە".
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردەوە کە لیستی مووچەی مانگی پێنجیان رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە
|