چوارشەممە - 23 ته‌موز 2025 م
ئابوری

هۆشداریی لە قەرزە کەڵەکەبووەکانی عێراق دەدرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

پسپۆڕێكی ئابوری هۆشداری لە قەرزە ناوخۆییەکانی عێراق دەدات و دەڵێت "ئەو قەرزەی عێراق بۆ مووچە دەیانکات وێرانکەرە و بە بۆمبێکی کاتی وەسفی کرد.

مونیر ئەلعەبیدی، پسپۆڕی ئابوری هۆشداری لە قەرزە کەڵەکەبووە ناوخۆییەکانی عێراق دەکات و ئاشکرای کردووە ، زۆرجار بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە قەرزی ناوخۆ مەترسیدار نییە، چونکە قەرزەکە بە دینارە و کاریگەری لەسەر یەدەگی دراوی بیانی نییە، بەڵام ئەو بانگه‌شه‌یه‌ یان بێئاگاییه‌ لە واقیعی ئابوری عێراق یان هەوڵێکە بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک بە لێدوانی دوور لە ڕاستی.

جەختیشی لەوە کردەوە کە زۆربەی وڵاتان قەرز دەکەن بۆ دروستکردنی کارگە، پەرەپێدانی پەروەردە، یان هاندانی بازاڕ، لەکاتێکدا عێراق قەرز دەکات بۆ دابینکردنی موچە و خەرجییەکانی وەزارەته‌كان، ئەم قەرزە وێرانکەرە بۆ ئابوری و بارگرانی لەسەر نەوەکانی داهاتو دروست دەکات.

ئه‌و پسپۆڕه‌ هه‌روه‌ها نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی قەرزی ناوخۆ کە تەنها لەماوەی یەک ساڵدا 13 ترلیۆن دینار زیادیکردوە، هاوتایە لەگەڵ ئەوەی لەماوەی چوار ساڵی ڕابردودا کەڵەکەبوە، هیچ ئاماژەیەکی ڕونیش نییە بۆ چارەنوسی ئەو پارەیە یان چۆنیەتی گەڕاندنەوەی، ئەم قەرزە بۆ کەمکردنەوەی هاوردەکردن، هاندانی کەرتی تایبەت، یان دروستکردنی بەرهەمهێنان بەکارنەهاتوە، بەڵکو تەنها لە دابینکردنی دارایی موچە و خەرجییەکانی حکومەتدا سنوردار بوە.

 
2025-05-25
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.