ئابوری

هەواڵێکی خۆش لەبارەی مووچەی ئەم توێژەوە راگەیەندرا

نهانیواز-هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە دارایی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم ئاشکرای کردووە کە کە بۆ ئەم مانگە پێنج هەزار خانەنشین خراونەتە ناو لیستی مووچە و پێنج مووچە وەردەگرن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم بە نهانیوزی راگەیاند کە "  بۆ مووچەی مانگی ئایار زیاتر لە پێنج هەزار خانەنشین خراونەتە ناو لیستی مووچە و پێنج موچە بەسەریەکەوە وەردەگرن".

پێشووتریش نهانیوز بڵاویکردبووە کە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە کە" لەسەرەتای مانگی شوباتەوە تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزارو 200 مامەڵەی خانەنشیان تەواو کراوە و بۆ مانگی ئایار زیاتر لە 2 هەزار خانەنشینی تر ناوەکانیان داخڵی لیستی مووچە دەکرێت و مووچەی پێنج مانگیان بۆ خەرج دەکرێتەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بڵاویکردەوە، کە لیستی مووچەی مانگی پێنجیان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە بۆ ئەوەی دەست بە وردبینی بکرێت.

پێشتر ڕێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندبوو، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لیستی مووچەی مانگی ئایار ڕەوانەی بەغدا بکرێت و پێشبینی دەکرێت، بەر لە جەژنی قوربان مووچەی مانگی ئایار دابەش بکرێت.
.


6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.