وەزارەتی دارایی راگەیەنراوێکی لەبارەی مووچەی مانگی پێنج بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی دارایی ڕیگەیاند" لیستی مووچەی مانگی ئایار ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم لە ڕاگەیەنراویکدا بلاویکردەوە" سەرلەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە ( 25 ی ئایاری 2025 ) لیستی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێنجشەممە 22ـی ئایار، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاوی كردەوە کە بڕی 50 ملیار و 522 ملیۆن و 750 هەزار دینار وەک داهاتی مانگی چوار بەشێوەی كاش خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق.
|