نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە بەرزبوونەوە کرد
نهانیوز-هەواڵەکان
بۆ ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەڵام هەر لە خوار 65 دۆلارەوەیە.
ئەمڕۆ شەممە 24ی ئایاری 2025 لەکاتی کردنەوەی بازاڕەی جیهانی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 78 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی کەمتر لە دۆلارێک بەرزبووەتەوە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی خاو بە 61 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی کەمتر لە دۆلاررێک، بەرزبووەتەوە.
ناوهندی ئیدارەدانی وزەی ئەمریکا دهڵێت، نرخی ئهم دوو جۆرهی نەوتی خاو لە دابەزینە، ئهویش دوای ئەوەی هەفتەی رابردو کۆگاکانی نەوتی خاو و سوتەمەنی ئەمریکا بەرزبونەوەی بهرچاوی تۆمارکرد، لە کاتێکدایە هاوردەکردنی نەوتی خاو بەرزترین ئاستی لە ماوەی شەش هەفتەدا تۆمارکردوە و خواست لەسەر بەنزین و سوتهمهنیش دابەزیوە.
|