ئابوری

میدیایەکی عێراقی مەرجەکانی ناردنی مووچەی مانگی 5ی هەرێم ئاشکرا دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

میدیایەکی عێراقی ئاشکرای کردووە کە دارایی عێراق داوای 70 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی لە هەرێم کردوە بۆ ئەوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تا پێش جەژن بنێرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئایار ماڵپەڕی (بغداد الیوم) لە زاری سەرچاوەیەكەوە لەبارەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئاشکرایکردووە، وەزارەتی دارایی عێراق رازی بووە پاش ئەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان کەبڕەکەی 70 ملیار دینارە نێردرا، ئەوا پێش جەژنی قوربان مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی 5 دەنێرێت كە بڕەكەی 925 ملیار دینارە، لەسەر هەمان لیستی مووچەی مانگی چوار دەبێت.

هەر لەو پەیوەندییەدا و بۆ پشتراستکردنەوەی هەواڵەکە  (نها نیوز) پەیوەندی بە سۆران عومەر ئەندام پەرلەمانی عێراقەوە گرت و ئەو ئەندامەی لێژنەی دارایی عێراق ڕایگەیاند، سەبارەت بەو مەرجانە هیچ زانیارییەکی نییە. 

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەو بڕە پارەیەی کە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لە هەرێمی کوردستان بۆ بەغدای ناردووە بڕی 50 ملیار و 522 ملیۆن و 750 هەزار دینارە.

 
2025-05-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.