نها وادەی ناردنی لیستی مانگی 5 بۆ بەغدا ئاشکرا دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
هەرچەندە پێشتر بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممە لیستی مووچە و داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا دەکرێت، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم هەواڵەکەی لەو وادەدا بۆ نها پشتڕاستکردەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بە نها نیوزی وت "کۆتایی هەفتە بە سیستەمی "پەیڕۆڵ" لیستەکە ئامادە دەکرێت".
وتیشی "رۆژی یەکشەممە یاخود دووشەممە لیستی مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت بۆ بەغدا".
ئەوەش لەکاتێکدایە، رێباز حەملان بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، رۆژی دووشەممە لیستی مووچەی مانگی پێنج و داهاتی نانەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا دەکرێت.
|