ئابوری

تەیف سامی بڕیارە مشتومڕاوییەکەی لەبارەی تەمەنی خانەنشینییەوە دەرکرد

نها نیوز – هەواڵەکان

وه‌زاره‌تى دارایی عێراق، ته‌مه‌نى خانه‌نشینى به‌ 60 ساڵ دیاریكرد و نوسراوێكیشى ئاراسته‌ى سەرجەم وەزارەت ‌و دامەزراوە حکومییەکان كرد.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە گشتاندنێكدا مشتومڕەكانی لەبارەی تەمەنی خانەنشینكردنی فەرمانبەران یەكلادەكاتەوە و دەڵێت "فەرمانبەر دوای تەواوكردنی تەمەنی 60 ساڵان، رەوانەی خانەنشینی دەكرێت، بەچاوپۆشین لە ماوەی خزمەتكردنی".

ئەو وەزیرە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەش بەواتای ئەوە دێت كە فەرمانبەر لە رۆژی یەكەمی چوونە تەمەنی 60 ساڵی رەوانەی خانەنشینی ناكرێت، بەڵكو لە كۆتا رۆژی تەمەنی 60 ساڵیدا رەوانەی خانەنشینی دەكرێت.

هەربەپێی گشتاندنەکە، ئەگەر رۆژی لەدایكبوونی فەرمانبەرێك 1/5/1965 بێت، ئەوا لە 1/5/2025 رەوانەی خانەنشینی دەكرێت.

تەیف سامی وتوشیەتی "هەرکەسێکیش تەمەنی گەیشتە 60 ساڵ‌ و ماوەی خزمەتەکەی لە 15 ساڵ کەمتربێت، خانەنشین نابێت‌ و تەنها پاداشتی خزمەت وەردەگرێت".

Open photo

Open photo

Open photo

7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.