نوێترین زانیاری سەبارەت بە مووچەی مانگی 5 ئاشکرا کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
ئامادەکارییەکان بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی 5 بەردەوامە وچاوەروان دەکرێت سبەینێ لیستی مووچە رەوانەی بەغداد بکرێت.
ئەمرۆ چوارشەممە 21ی ئایاری 2025 هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری هەرێمی کوردستان کە سەرپەرشتی سیستەمی پەیرۆڵ دەکات رایگەیاندووە، سبەینێ پێنجشەممە ئامادە کردنی لیستی مووچە بە سیستمی پەیڕۆڵ کۆتایی دێت و ئەوەی دەمێنێتەوە کاتی ناردنی لیستەکەیە بۆ بەغدا، ئەوەش وەزارەتی دارایی بڕیار دەدات کەی بینێرێت.
هاوکات دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دڵنیایی لە هاتنی مووچە پێش جەژن دەدات و دەڵێت، "ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی پێنج گرفتی نابێت و هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوەن بەر لە جەژن پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بنێردرێت".
|