ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرز بووەوە

نهنایوز-هەواڵەکان

لەگەڵ دەنگۆی هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 66 دۆلار و دوو سەنت بەرزبووەوە، ئەمەش بەرانبەر چەند ڕۆژی ڕابردوو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بۆ 62 دۆلار و 76سەنت بەرزبووەوە و بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخەکە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

هەرچی نرخی زێڕیشە ئەمڕۆ یەک ئۆنسەی بە سێ هەزار و 315 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

تەلەڤیزیۆنی CNN لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرای کرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زانیاریی هەواڵگریی دەستکەوتووە کە ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات.

ڕاپۆرتەکەی ئەو کەناڵە ئەمریکییە دەڵێت، ئەو زانیارییانەی بەدەست بەرپرسانی ئەمریکا گەیشتووە، ئاشکرای ناکات ئایا ئیسرائیل بڕیاری کۆتایی داوە لەوبارەیەوە یان هێشتا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ هێرشکردنەسەر ئێران.

ئێران یەکێکە لە گەورە بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئەندام لە ئۆپێک، هێرشی سەر ئێران دەتوانێت ببێتە هۆکار بۆ داخستنی گەرووی هۆرموز کە یەکێکە لە ڕێڕەوە گرنگ و هەستیارەکانی گواستنەوەی نەوتی کەنداو.

10کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.