نها لە گەنجینەی سلێمانییەوە لێبڕینی مووچە بەلە %1 بۆ مانگی 5 ئاشکرا دەکات
نها نیوز - هەواڵەکان
بەپێی وتەی سەرپەرشتیاری بایۆمەتری سلێمانی، بۆ مانگی پێنج لە %1 لە مووچەی بنەڕەتی سەرجەم فەرمانبەران دەبڕدرێت.
بە بڕیاری ژمارە 281ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ساڵی 2017، کە لەسەر داوای وەزارەتی پلاندانی عێراق دەرچووە و کراوەتە بنەما بۆ بڕینی 1%ـی مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران.
یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتری لە گەنجینەی سلێمانی لەوبارەیەوە تایبەت بە نها نیوزی وت "تەنیا لە مانگی پێنج ئەو رێژەیە دەبڕدرێت، ئەویش پێی دەوترێت لێبڕینی ژمارەی فەرمانبەریی، دواتریش بەغدا لای خۆی پارەکە دەبڕێت و بۆ خۆیان دەگەڕێتەوە".
ناوبراو زیاتری ئاشکراکرد و وتیشی "ئەو بڕە پارەیەی دەبڕدرێت تەنیا سێ هەزار و 700 دینارە".
پەیوەست بە سیستەمی "پەیڕۆڵ"ـیش، یادگار جەبار رایگەیاند "لە دوێنێ شەوەوە سیستەمەکە کارا بووە، هۆکاری دواکەوتنی کاراکردنی سیستەمەکەش بەهۆی ئەم لێبڕینەوە بووە، بۆیە لەماوەی کەمتر لە چوار رۆژ لیستی مووچەی سلێمانی دەنێردرێت بۆ گەنجینەی هەولێر".
|