دوای دابه‌زینێكی به‌رچاو، نه‌وت رو له‌به‌رزبونه‌وه ده‌كات
نها نیوز - هەواڵەکان
نرخی نه‌وت بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی وه‌ستانی دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران .
ئەمرۆسێشەممە 20 ی ئایاری2025 نرخی نەوت بەرزبووەوە و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە 65 دۆلار و 66 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 12 سه‌نت به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 65 دۆلار و 66 سه‌نت، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكای ڕۆژئاوای ته‌كساس 16 سه‌نت به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 62 دۆلار و 85 سه‌نت.
ئەگەری شکستهێنانی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە، پاڵپشتی بۆ نرخی نەوت دروستکردووە.
|