ئابوری

زانیاریی نوێ لە سەر مووچە ی مانگی 5 راگەیەندرا

نها نیوز - هەواڵەکان

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وادەی هاتنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت”پێش جەژن مووچە دابەشدەکرێت”.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، و سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق، بەمیدیای پارتی ڕاگەیاندووە، “دوای تەواوبوونی وردبینی و رێکارەکان، وەزارەتی دارایی عێراق پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات و مووچەکە دابەش دەکرێت”.

بەپێی وتەی جەمال کۆچەر، حکومەتی عێراق تاوەکو 25ـی مانگ مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی خۆی دابەش دەکات، دواتر دەست بە خەرجکردنی بودجە دەکات، تاوەکو ئێستا ئەوەی بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە دەکرێت لە چوارچێوەی خەرجکردنی پشکی هەرێمی کوردستانە لە یاسای بودجەدا، نەک مووچە.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر سەرچاوەیەک ڕایگەیاندبوو، تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسان بۆ بەغدا نێردراوە، ئێستا خەریکی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئایار و داهاتی نانەوتین.

7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.