ئابوری

هەواڵێکی دڵخۆشکەر لەبارەی مووچەوە راگەیەندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بە وتەی ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هیچ مەترسییەک لەسەر دۆسیەی مووچە نییە و دەڵیت" پێویستە بودجە هەمواربکرێتەوە".

رۆژی دووشەممە19ی ئایاری 2024  حسێن موئنیس، ئەندامی لیژنی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند" حکومەت چەند بژاردەیەکی لە بەردەمدایە و ئێستا توانای تێپەڕاندنی هەر قەیرانێکی هەیە، لە ئێستادا دۆخی دارایی پێویستی بە نیگەرانی ناکات و پشێویش لە دۆسیەی مووچەدا ڕوونادات".

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە دواکەوتنی حکومەت لە ناردنی خشتەکان بۆ پەرلەمان ئاماژەیەکی نەرێنییە کە رەنگدانەوەی لاوازی بەدەنگەوەچوونی گۆڕانکارییەکانە لە ئابوری جیهاندا، بەتایبەتیش دابەزینی نرخی نەوت.

ئەوەشی خستەڕوو کە مانەوەئ نرخی دۆلار بە 70 دۆلار لە بودجەدا نا دروستە و پێویستە بە پشتبەستن بە بۆچوونی شارەزایان هەمواربکرێت.

15کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.