نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان جێگیرە
نهانیوز-هەواڵەکان
لەگەڵ یەکەم ڕۆژی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بە جێگیری مایەوە و گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەر نرخەکەیدا نەهات.
ئەمڕۆ دووشەممە،19ی ئایاری 2024 نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، ئەمەش بەرانبەر بە هەفتەی ڕابردوو بە جێگیری ماەوەتەوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ نەوتی خاوی تەکساس بە 61 دۆلار و 64 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخەکەی تا ڕادەیەک جێگیرە.
ناڕوونییەکانی پەیوەست بە دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، پاڵپشتی بۆ نرخی نەوت دروستکردووە.
|