ئابوری

وەزارەتی دارایی راگەیاندنێکی بەپەلەی بڵاو کردەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ وەزارەتی دارایی و ئابووریی راگەیاندنێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت " ڕۆژی دووشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

ئەمرۆیەکشەممە 18ی ئایاری 2025 وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە ( ١٩ ی ئایاری ٢٠٢٥ ) مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت .

روونیشیکردەوە، مووچەی ئەو مامۆستایانە لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت سەرجەمی تەمویلەکانیان لەداهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.

 
2025-05-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.