ئابوری

کۆتایی ئەم هەفتە هەرێم لیستی مووچە مانگی 5 دەنێرێت بۆ بە‌‌غدا

نها نیوز - هەواڵەکان

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی پێنج ئاشکرادەکات و دەڵێت "هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی پێش جەژن بەغداد مووچەی مانگی پێنج بنێرێت".

رێباز حەملان بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج ئاشكرادەكات ورایدەگەیەنێت، رۆژی دووشەممە  لیستی موچەی مانگی پێنج و داهاتی نانەوتی هەرێم ڕادەستی بەغدا دەکرێت.

حەملان راشیگەیاند، سبەینێ یەکشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواربە کۆتا دێت و وەزارەتی دارایی هەرێم، هەموو ئەو پابەندییانەی بەغداد داوایکردووە، سەرجەمیانی جێبەجێکردووە، "هەر بۆیە وەزارەتی دارایی عێراق نەیتوانی یەک تێبینی لەسەر لیستی مووچەی مانگی چوار هەبێت و بەو شێوەیەش دوای 21 رۆژ دواکەوتن مووچە نێردرا".

هەروەها روونیشیکردەوە، لە رۆژی دووشەممەوە وەزارەتی دارایی دەستدەکات بە تەرازووی پێداچوونەوە، ناردنی %50 ی داهاتی نانەوتی و ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج و هەوڵدەدەین پێش کۆتایی هەفتە بینێرین بۆ ئەوەی بتوانرێت پێش جەژن مووچە دابەشبکرێت.
 
2025-05-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.