نرخی زێڕ و نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات
نهانیوز-هەواڵەکان
نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبووه‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه نرخی زێڕ نزمبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ی ئایاری 2025، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبووه‌وه بۆ 65 دۆلار و 41 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 64 دۆلار و 54 سه‌نت بوو.
هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزبووه‌وه بۆ 62 دۆلار و 49 سه‌نت، له كاتێكدا دوێنێ به 61 دۆلار و 63 سه‌نت فرۆشرا.
به‌پێچه‌وانه‌وه له بازاڕه‌كانی جیهان نرخی زێڕ نزمبووه‌وه به‌جۆرێك یه‌ك ئۆنسه زێڕ به سێ هه‌زار و 201 دۆلاره.
بە گوێرەی شارەزایانی ئابووری نرخی زێر و نەوت لە ژێر کارگەری ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی ئەمریکا و چین گۆڕانکاری خێرایان بەسەردا دێت.
|