دوا وادە بۆ دابەشكردنی مووچە بەشێوەی کاش راگەیێندرا
نها نیوز - هەواڵەکان
وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم، سەرجەم یەكە ژمێریارییەكانی پارێزگای هەولێری ئاگاداركردووەتەوە كە تاوەكو 27ـی ئایاری 2025 دوا وادەیە بۆ دابەشكردنی مووچە بەشێوەی نەختینە.
بەپێی نووسراوێك كە لە 28ـی نیسانی ئەمساڵ دەركراوە و واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی لەسەرە و بۆ سەرجەم یەكە ژمێریارییەكانی سەر بە پارێزگای هەولێر نێردراوە و تێیدا هاتووە 27ی ئەم مانگە دوا وادەیە بۆ دابەشکردنی مووچە بەشێوەی نەختینە.
بەپێی بڕیارەکە، پێویستە فەرمانبەران بە زوترین کات زانیاریی و فۆڕمی هەژماری من پڕبکەنەوە، دوای ئەو وادەی دیاریکراوە ناتوانن بەشێوەی کاش موچەکانیان وەربگرن.
|