ئابوری

هەواڵێکی خۆش لەبارەی مووچە ئەم توێژەوە راگەیێندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

هەفتەی داهاتو لەگەل مامۆستایانی گرێبەست، تازە گرێبەستەکانی مانگی حەوتی ساڵی 2024،  یەکەم موچە وەردەگرن.
 
میدیای گۆڕان لەسەر زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردووەتەوە کە" ئەو سەدان کەسەی کە مانگی حەوتی ساڵی رابردو بەشێوەی گرێبەست لە وەزارەت و فەرمانگە و دامەرزاوەکانی حکومەت دانراون، رۆژی سێشەممەی داهاتو لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەست یەکەم موچە وەردەگرن".
 
ئاماژەی بەوەشداوە کە رۆژی سێشەممە دوو موچەیان بەسەریەکەوە بۆ خەرج دەکرێت.
 
ئەوانەشی زیاتر لە موچەیەکیان لەلای حکومەتە بۆلەمەودوا مانگانە لە داهاتی ناوخۆ مانگانە دوو موچەیان بۆ خەرج دەکرێت.
 
5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.