نرخی نەوتی برێنت بۆ نزیکەی 65 دۆلار دابەزی
نها نیوز – هەواڵەکان
نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا دابەزی، دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردو بەرزبونەوەی چاوەڕواننەکراوی کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا نیگەرانییەکانی لەبارەی زیادبونی دابینکردنی نەوتەوە دروستکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئایاری 2025 لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 88 سەنت دابەزی و بە 65 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 92 سەنت دابەزی و بە 62 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
رۆژی چوارشەممەش هەر دوو نرخی نەوتی برێنت و سووکی تەکساس نزیکەی 0.8٪ دابەزینیان بەخۆوە بینی بوو.
ئابووریناسان ئەگەری رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران، بە هۆکاری سەرەکیی دابەزینی نرخی نەوت دەزانن و دەڵێن و دەتوانێت ببێتە هۆکار بۆ بێ کاریگەرکردنی گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا لەسەر نەوتی ئەو وڵاتە و هاوکات دەبێتە هۆکار بۆ گەڕانەوەی هاوسەنگی لە بازاڕی نەوتدا.
|