نها نیوز - هەواڵەکان
كۆشكی سپی ئاشکرایکرد، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، رێككه‌وتنێكی هاوكاری ئابووری له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر واژۆكرد كه به به‌های زیاتر له 1.2 تریلیۆن دۆلارە.
کۆشکی سپی لەمیانی راگەیەندراوێکدا لەبارەی رێککەوتنە دوو قۆڵیەکەی ئەمریکا لەگەڵ قەتەر بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر واژۆكرد كه هاوكار ده‌بێت له به‌ره‌وپێشبردنی ئاڵوگۆڕی ئابووری به به‌های لانیكه‌م 1.2 تریلیۆن دۆلار".
ئەوەش هاتووە "تره‌مپ ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتنی ئابووریی به‌كۆی گشتی زیاتر له 243.5 ملیار دۆلار له‌نێوان ئه‌مریكا و قه‌ته‌ر راگه‌یاندووە و له‌نێویاندا رێككه‌وتنێكی مێژوویی بۆ فرۆشتنی فڕۆكه‌كانی بۆینگ و بزوێنه‌ری فڕۆكه‌ی جه‌نه‌راڵ ئێلیكتریك به هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر".
كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوە كه ئه‌م گرێبه‌سته مێژووییانه یارمه‌تیده‌ر ده‌بن له هاندانی داهێنان و خۆشگوزه‌رانی بۆ نه‌وه‌كان و به‌هێزكردنی پێشه‌نگی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژی ئه‌مریكی و دانانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ڕێگای سه‌رده‌مێكی زێڕینی نوێ.
بەپێی راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی بێت، كۆمپانیای بۆینگ و فڕۆكه‌وانی جه‌نه‌راڵ ئێلیكتریك داواكارییه‌كی مێژوویییان له هێڵی ئاسمانی قه‌ته‌ر وه‌رگرت كه رێكه‌وتنێكه به به‌های 96 ملیار دۆلار بۆ كڕینی 210 فڕۆكه‌ی جۆری بۆینگ 787 دریملاینه‌ری دروستكراوی ئه‌مریكی و 777 ئێكس كه به بزوێنه‌ری جه‌نه‌راڵ ئێلیكتریك كارده‌كه‌ن.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، ئه‌مه گه‌وره‌ترین داواكاری فڕۆكه‌یه بۆ كۆمپانیای بۆینگ تائێستا، و گه‌وره‌ترین داواكارییه بۆ فڕۆكه‌ی 787 تائێستا.
ئەوەشی خستووەتە روو، ئه‌م ڕێككه‌وتنه مێژووییه ساڵانه 154 هه‌زار هه‌لی كار له ئه‌مریكا ده‌ڕه‌خسێنێت كه كۆی گشتی زیاتر له یه‌ك ملیۆن هه‌لی كار ده‌كات له ئه‌مریكا له كاتی به‌رهه‌مهێنان و راده‌ستكردندا.