ئابوری

لیرەى سورى بەرزبوونەوەیەکی بێ وێنەی دینارتومار کرد

نها نیوز - هەواڵەکان 

دواى ئەوەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سزاکانی سەر سوریا لادەبات راستەوخۆ بەهاى لیرەى سورى بەرامبەربە دراوەکان بەرزبووەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە 14ی ئایاری 2025 لە هەرێمی کوردستان،  بەهاى یەک ملیۆن لیرەى سورى بۆ 200 هەزار دینارى عێراقی بەرزبووەوە.

تاوەکو پێش قسەکانى ترەمپ بەهاى یەک ملیۆن لیرە لە هەرێمی کوردستان بە 153 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام دوای بریارەکەی ترەمپ یەک ملیۆن لیرە بۆ 200  هەزار دینار بەرزبووەوە، لە ناوخۆى سوریاش 100 دۆلار بە 900 هەزار لیرە مامەڵەى پێوەدەکرێت.

جگە لە بڕیارەکەى ترەمپ، بەرزبوونەوەى بەهاى لیرە چەند هۆکارێکى دیکەى هەیە، لەوانە،  ئەحمەد شەرع هەموو ئەو بڕیارانەى هەڵوەشاندەوە، کە لەنێوان ساڵانى 2012 بۆ 2024 لەبارەى دەستبەسەراگرتنى یەدەگى هاووڵاتیان دەسەڵاتى ئەسەد دەریکردبوو، کە کاریگەریى لەسەر موڵک و ماڵى هاووڵاتیان دانابوو، هەروەها بەریتانیا هەموو ئەو سزایانەى هەڵگرت، کە سەپاندبوونى بەسەر وەزارەتى ناوخۆ و بەرگریى و هەواڵگریى سوریادا، لەگەڵ 24 دامەزراوەى دیکە، کە لەنێویاندا بانکى ناوەندیى سوریا و بانکەکانى دیکەى وڵاتەکە و کۆمپانیا نەوتییەکانى تێدابوو.

 
2025-05-14
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.