نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی دو هەفتەدا دابەزی
نها نیوز - هەواڵەکان
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا نزمبوونەوەى بەخۆوە بینى و یەک بەرمیل نەوتى برینت بە 66.34 دۆلار و یەک بەرمیل نەوتى تەکساس بە 63.37 مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئایاری 2025 نرخی نەوت نزمبوونەوەى تۆمارکرد، یەک بەرمیل نەوتى برینت بە 66 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، کە بڕى 37 سەنت نزمبوونەوەى بەخۆوە بینیوە، کە بەرێژە 0.57%دەکات.
هاوکات نرخى نەوتى تەکساس نزمبوونەوەى بەخۆوە بینى و نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 63 دۆلار و37 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بڕى 39 سەنت نزمبوونەوەى بەخۆوە بینیوە، رێژەى %0.57 دەکات.
ئۆپێك له مانگی نیسانی ئهمساڵ بهرههمهێنانی نهوتی زیاتر لهوهی پێشبینی دهكرا زیاد كردوه و پێدهچێت بهرههمهێنانی نەوت لە مانگی ئایاردا نزیكهی 411 ههزار بهرمیل له ڕۆژێكدا بهرزبێتهوه، ئهمهش فشار دهخاته سهر نرخی نهوت له نێوان دابینكردنی زۆری نهوتدا.
بڕیارە ئەمڕۆ ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا راپۆرتی فەرمیی خۆی لەبارەی کۆگاکانی نەوتی ئەمریکا بڵاوبکاتەوە، کە زانیاریی زیاتر لەبارەی ئاستی یەدەگەکانی نەوتی خاوی ئەمریکاوە دەخاتەڕوو و یارمەتیدەر دەبێت بۆ دیاریکردنی ئاراستەی نرخی نەوت.
|