ئابوری

نرخی نەوت بەرز بووەوە

نیانیوز-هەواڵەکان

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا لە سەرەتای هەفتە، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتەوە سەرو 64 دۆلار.

ئەمڕۆ دووشەممە،12ی ئایاری 2025  نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە 65 دۆلار نزیک دەبێتەوە و بە 64 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات هەر ئەمڕۆ نەوتی خاوی تەکساس لە 62 دۆلار نزیک دەبێتەوە و ئەمڕۆ یەک بەرمیلی بە 61 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەرێنی بوونی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و چین گەشبینی لای بازرگانان دروستکردووە، یەکەم و دووەم گەورەترین هێزی ئابووریی جیهان کێشە بازرگانییەکانیان چارەسەربکەن، ئەوەش بە ئەرێنی کاریگەری لەسەر نرخی نەوت داناوە.
 
لەگەڵ ئەوەشدا دوولایەنەکە وردەکاریی کەمیان لەسەر نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکان ئاشکرا کردووە، بڕیارە ئەمرۆ بەیاننامەی هاوبەش لەو بارەیەوە بڵاوبکەنەوە.


20کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.