ئابوری

هەواڵێکی ناخۆش لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم راگەیێندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دارایی هەرێم تا ئێستا دیار نییە کە عێراق  بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆرانی هەرێم دەدات یان نا.

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاندووە" دوای لێدوانەکەی سوودانی تاوەکو ئێستا هیچ بڕیار و زانیارییەکی فەرمیمان لە وەزارەتی دارایی عێراق پێنەگەیشتووە لەبارەی ئەوەی سبەی دووشەممە یان چ ڕۆژێکی دیکە پارە دەنێرن، ئێمە چاوەڕوانین".

لای خۆشییەوە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێم وتی" لە هەوڵەكانمان بەردەوامین لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بۆ بەدەستهێنانی مافی خەڵكی كوردستان، بەڵام پێویستە سەرجەم مووچەخۆران بزانن ئەوەی لەسەر حکومەتی کوردستان بووە کردوومانە و ئەوە بەغدایە پارە نانێرێت".

ئەمە لە کاتێکدایە کە نزیک دەبینەوە لە نیوەی مانگی 5 و عێراق دەستی بەدابەشکردنی مووچەی مانگی 5 کردووە، بەڵام تائێستا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆرانی هەرێم نەدراوە و هەر ئەمڕۆش لەدوای کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی بەڵێنی بە وەزیرانی کورد داوە سبەی "هەوڵ دەدەن پارەی مووچە بنێرن". 
2025-05-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.