رێباز حەمڵان زانیاری نوێ لەبارەی مووچەوە ئاشکرا دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
بریکاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق ئاشکرای دەکات کە عێراق دەتوانێت دوو مووچە لەیەک کاتدا دابەشبکات ولە ئێستادا بەغدا کێشەی نەختینەی نییە.
ماڵپەڕی( بەغداد الیوم) لە زاری رێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزیری دارایی عێراقی بڵاوکردووتەوە"حکومەتی عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی پێش جەژنی قوربان".
رێباز حەملان وتیشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بەشێکن لە عێراق و دادگای فیدراڵی بڕیاری داوە بە هەمان بنەمای مووچەی عێراق مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
بە وتەی بریکاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق ،لقی بانکی ناوەندی له هەولێر دەتوانێت دوو مووچه لەیەک کاتدا دابەشبکات، به هێندەی ئەو پارەیەی له بەردەستە.
جەختیش دەکاتەوە کە دابەزینی نرخی نەوت زیان بە ئابوری عێراق دەگەیەنێت، هاوکات لە ئێستاشدا بەغدا کێشەی نەختینەی نییە.
رێباز حەملان وتیشی" هیوادارم هەفتەی داهاتوو بەغدا کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بکات".
|