تەیف سامی مووچەی مانگی 4ـی هەرێم بە لێبڕینەوە دەنێرێت
نها نیوز – هەواڵەکان
بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى دارایی عێراق رایگەیاند، وەزیری دارایی عێراق پارەی هەرێم کەمدەکاتەوە و وتویەتی؛ بۆ مووچەی مانگی چوار 700 ملیار دینار دەنێرێت.
بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى دارایی عێراق کە ناوی ئاشکرا نەکراوە ئاشکرایکردووە "بەغدا پارەى مووچەى هەرێمی کوردستان کەمدەکاتەوە".
ئەو بەرپرسە زیاتری ئاشکراکردووە و دەڵێت "تەیف سامى وتوویەتی؛ بۆ مووچەی مانگی چوار 700 ملیار دینار دەنێرێت. تەیف سامى وتووشیەی؛ هەرێم پابەندى رادەستکردنى تەواوی داهاتى ناوخۆ نەبووە".
ئەو راشیگەیاند "تەیف سامى وتوویەتی؛ هەرێم با لە داهاتی ناوخۆ کورتهێنانی مووچە پڕبکاتەوە. هەربۆیە مووچەی مانگی چوار مەترسی لەسەرە".
|